له كاتێكدا داوا ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ ببن به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سیڤى پێشكه‌ش بكه‌ن، سالم حه‌واس شاره‌زاى یاسایى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م داوایه ناده‌ستوورییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، سالم حه‌واس راوێژكارى یاسایى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "داواى پێشكه‌شكردنى سیڤى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌رچوونێكى زه‌قه له ده‌ستوور و میكانیزمى راسپاردنى پێكهێنانى حكوومه‌ت كه له ماده‌ى 76 هاتووه".
سالم حه‌واس دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كى ده‌ستوورى بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه نییه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لۆجیكى سیستمى په‌رله‌مانى ناگونجێت كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدێك دیارى بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشیدا ده‌ڵێ، "پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پۆستێكى ئاسایى نییه، یان هه‌لى كار و رێكلامێكى بازرگانى نییه تا به سیڤى بێت".