بوومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند و مەترسیی تسۆنامی هەیە

:: PM:07:57:08/12/2025 ‌

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ژاپۆن رای گەیاند كە ئەمڕۆ دووشەم بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری رێختەر كەناراوەكانی باكوری وڵاتەكەی هەژاندووە، ئەوەش بووەتە هۆی دەركردنی وریاكردنەوە لە مەترسیی دروستبوونی شەپۆلی بەرزی دەریا (تسۆنامی) لە ناوچە كەناراوییەكانی باكوری ئەو وڵاتە.

وەك ئاژانسی رۆژنامەوانیی فڕەنسا بڵاوی كردەوە، دەستەی كەشناسیی ژاپۆنی وریایی لە دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی تا بەرزیی سێ مەتر دا، كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ كە بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری رێختەر كەناراوەكانی باكوری ژاپۆنی لەسەر زرەیای هێمن دا، مەترسی هەیە ئەمشەو شەپۆلەكانی تسۆنامی لە ناوچە كەناراوەكان دروست ببێت.

ئەمە و پێشبینی دەكرێت ئەمشەو شەپۆلەكانی تسۆنامی بگەنە كەناراوەكانی ژاپۆن لە ناوچەی ئۆمۆری تا ئیواتە، وەك تۆڕی پەخشی گشتیی "ئێن ئیچ كای"، باسی كرد. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل