سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ژێرخانێكی سه‌ربازیی حزبوڵای له باشووری لبنان كردووه‌ته ئامانج، كه كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و شوێنێكی تایبه‌ت به هه‌ڵدانی مووشه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی لبنان بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئیسرائیلی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له باشووری لبنان كرده ئامانج.
تا ئه‌م ساته زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه دیار نین و كه‌س نازانێت به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه یان بریندار بوون.
ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج، یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ره‌زوانه كه سه‌ربه حزبوڵایه و یه‌كه‌یه‌كه راهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هێرشی به‌په‌له و خێرا بۆ ناو خاكی ئیسرائیل ده‌كات.
ناوی یه‌كه‌كه له ناوی عیماد موغنیه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی حزبوڵا بوو و به حاجی ره‌زوان ناسرابوو، ئه‌و له شوباتی 2008 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دیمه‌شق كوژرا. موغنیه كه‌سێكی زۆر نزیك له سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسداران بوو.
ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه دێن كه نوێنه‌رانی ئیسرائیل و لبنان له ناقوره كه سنووره له نێوان هه‌ردوو وڵات، به ناوبژیوانیی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه. دیدارێك كه سكرتێری گشتیی حزبوڵا به توندی ره‌خنه‌ی لێی گرت و ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رانبه‌ری ده‌ربڕی.
ساڵی رابردوو لبنان و ئیسرائیل به ناوبژیوانیی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتن، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌ردوو لایه‌ن چه‌ند جارێك یه‌كتریان به پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كردووه.