وەن نیوز: چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەڕەشە لە سوودانی دەكەن

:: AM:10:38:09/12/2025 ‌
كەناڵێكی عێراقی لەسەر زاری رۆژنامەیەكی هەفتانەی عەرەبی بڵاوی كردەوە، لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە ئاشكرا هەڕەشە لە سوودانی دەكرێت و ئەگەر نەكشێتەوە لە قاڵبدانی گرووپە چەكدارەكان، ئەوا شەقام دژی حكوومەت دەجووڵێنن.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی یەكەم، كەناڵی وەن نیوز بە پشتبەستن بە هەواڵی كەناڵێكی عەرەبی، هەواڵێكی بڵاو كردەوە كە باس لە كێشەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەكات.

كەناڵەكە دەڵێت، سەرچاوەیەك لەناو نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاندووە، چوارچێوەكە بە ئاشكرا هەڕەشەیان لە سوودانی كردووە.

ئەو كەناڵە باس لەوە دەكات، هەڕەشەكە لەو چوارچێوەیەیە ئەگەر نەكشێتەوە لە قاڵبدانی گرووپە چەكدارەكان، ئەوا شەقام دژی حكوومەت دەجووڵێنن.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە شەقامی عێراقی دوای بڕیارێكی فەرمی، لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاو كرایەوە شێواوە و كەسیش لەو بڕیارە خۆی ناكاتە خاوەن كە چۆن دەرچووە، ئەویش بلۆككردنی پارەی رێكخراوە نایاساییەكانە.




وشە - رامیار جەواد