وەڵامی زیلینسکی بۆ ترەمپ: خاک رادەست ناکەم

:: PM:12:28:09/12/2025 ‌
ڤلودمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا رای گەیاند  ئەمڕۆ سێشەم پڕۆژەیەکی هەموارکراو رادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات.

زیلینسکی دوێنێ دووشەم لەگەڵ رێبەرانی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا تاوتوێی دواین هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی کرد و پڕۆژەیەکی بە راوێژی ئەوروپییەکان ئامادە کردووە کە 20 مادە لەخۆ دەگرێت.

ئەو ئاماژەی داوە لە پڕۆژەکە بە هچ شێوەیەک ئاماژە بە رادەستکردنی خاک نەکراوە چونکە بەپێی یاساکانی ئۆکراینا، رێبەری وڵات ئەو ماف و دەسەڵاتەی نییە هەنگاوێکی لەم شێوەیە بنێت.

هەر ئەمڕۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە روونی کردووەتەوە کە ئەمەریکییەکان دەخوازن رێگەچارەیەکی ناوەند بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بدۆزنەوە.

ئەو پێداگری کردووە هەر جۆرە رێککەوتنێکی ئاشتی دەبێت رێز لە سەروەریی ئۆکراینا بگرێت و ئاسایشی درێژخایەنی وڵاتەکە دابین بکات.

پێشتر ئۆکراینا بڵاوی کردبووەوە لە لایەن ئەمەریکاوە خراوەتە ژێر گوشار بۆ ئەوەی هەر چی زووە لەگەڵ رووسیا پێکبێت و کۆتایی بە جەنگ بهێنێت.


وشە - سلێمان تاشان