بەهۆی لادانی نەجم جبوورییەوە بەربژێرێكی پارتی بووە یەكەمی نەینەوا

:: PM:02:35:09/12/2025 ‌
دوای ئەوەی دەستەی دادوەریی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاری دوورخستنەوەی "نەجم جبووری"ـی لە ئەندامێتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد، گۆڕانكاری لە ریزبەندی دەنگەكانی پارێزگای نەینەوا دروست بوو و بەربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان چووە پێشەنگی ریزبەندییەكە.

بەپێی بڕیارەكەی ڕۆژی یەكشەمی ڕابردووی دەستەی دادوەری، نەجم جبووری كە خاوەنی زۆرترین دەنگی پارێزگای نەینەوا بوو، دوور خرایەوە. بەمەش "نوور خالید شاكر"، بەربژێری سەركەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەدەستهێنانی (24117) دەنگ، بووە یەكەمی سەر ئاستی پارێزگای نەینەوا.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان هۆكاری دوورخستنەوەی جبووریی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە ناوبراو رێكارەكانی "دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری" دەیگرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز