به‌گوێره‌ى ره‌شنووسى یاساى رێگه‌پێدانى به‌رگریى نیشتمانیى ئه‌مه‌ریكى بۆ هاوكاریكردنى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق، چه‌ند مه‌رجێك دانراوه، یه‌كێكیان پێوه‌ندیى به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى سزادانى ئۆپراسیۆنى به‌هێز بێت، چونكه ئه‌و هاوكات فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراقه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ره‌شنووسى یاساى رێگه‌پێدانى به‌رگریى نیشتمانیى ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به ته‌رخانكردنى دارایى سه‌ربازى بۆ 2026، ئاماژه‌یه‌كى تێدایه بۆ چه‌ند مه‌رجێكى نوێ، یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به تواناى سه‌ربازیى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌رپرسه، هاوكات له عێراق پۆستى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانیشى هه‌یه.
له مه‌رجه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى ئه‌وه‌یش بگرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتى سازدانى ئۆپراسیۆن له‌لاى سه‌رۆك وه‌زیران زیاد بكرێت كه فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه، هه‌روه‌ها ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامانى میلیشیاكان بكرێت، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێرانن یان له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقن".
هه‌روه‌ها ده‌بێت وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێك بداته لیژنه‌ى به‌رگرى له كۆنگرێس، تێیدا شایه‌تحاڵى ئه‌وه بدات كه حكوومه‌تى عێراق، هه‌نگاوه‌كانى ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تواناى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران.