عامر فائیز كه وه‌ك به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتارى خولى شه‌شه‌م دیارى كراوه، بۆیه به "سه‌رۆكى ته‌مه‌ن" دانراوه و ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیى دانیشتنى یه‌كه‌م بكات، ئاشكراى ده‌كات دواى رۆژى نۆى مانگى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
عامر فائیز ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و دانیشتنه‌ى به سه‌رۆكایه‌تیى من به‌ڕێوه ده‌چێت، هێشتا واده‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوان قبووڵكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه".
به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتارى خولى شه‌شه‌م روونى ده‌كاته‌وه دواى قبووڵكردنى ئه‌نجامه‌كان، سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ى 15 رۆژ له دواى په‌سندكردنه‌كه، داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات دانیشتنى یه‌كه‌م بكه‌ن، ئینجا په‌رله‌مانتاران له دانیشتنى یه‌كه‌م كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌رۆكى ته‌مه‌نیشه له په‌رله‌مان دووپاتى ده‌كاته‌وه، دانیشتنى یه‌كه‌مى خولی شه‌شه‌مى په‌رله‌مان له نۆى كانوونى دووه‌م ده‌بێت.