وه‌زاره‌تى دادى عێراق رای گه‌یاند، ژماره‌یه‌كى نوێى رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى بڵاو كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵێك بڕیار و رێنوێنى كارگێڕى له‌خۆ ده‌گرێت و دیارترینیان سڕینه‌وه‌ى ناوى حووسیه‌كان و حزبوڵایه له لیسته‌كانى تیرۆر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م،
هه‌یفا شوكر مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى وه‌قائیعى عێراقى له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى كردووه ژماره 4852 ى رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى ده‌رچووه، كه بڕیارى لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى ژماره 64ى ساڵى 2025ى تێدایه.
ئه‌مه ئه‌و بڕیاره‌یه كه ناوى حووسییه‌كان و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نى "حووسییه‌كان" له لیستى تیرۆر ده‌رهێناوه.
رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته، له ساڵى 1922 وه ده‌رده‌چێت و سه‌رجه‌م یاسا و بڕیاره‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراقى تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه تا ئێسته نزیكه‌ى نۆ هه‌زار ژماره‌ى لێ ده‌رچووه. هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ركه‌وت له رۆژنامه‌كه به بڕیارێكى لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان كه سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراقه حووسییه‌كان و حزبوڵاى لبنانى خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه. له ئه‌نجامى گوشارى لایه‌نه میلیشیاكان محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رۆژنامه‌كه‌ى به هه‌ڵه وه‌سف كرد و بڕیارى لابردنى ناوى ئه‌و دوو میلیشیایه‌ى له لیسته‌كه ده‌ركرد.