ترەمپ تاوتوێی قۆناغی دوای مادۆرۆ دەكات

:: PM:06:58:09/12/2025 ‌

شارەزایان پێیان وایە لە كۆتاییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، رژێمی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤێنزێلا دەڕووخێنێت، تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"، بڵاو كردەوە كە ئیدارەی ترەمپ بە هێواشی و زۆر نهێنی پلانەكانی بۆ قۆناغی دوای رووخانی مادۆرۆ دادەڕێژێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دوا وریاكردنەوەی پێ دا بە پێویستیی جێهێشتنی ئەو وڵاتە.

تۆڕەكە لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە كە پلانەكانی ئەمەریكا بە هێواشی و زۆر نهێنی لە كۆشكی سپی دێنە داڕشتن، كە بابەتی شوێنگرتنەوە و  پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە لەخۆ دەگرێت كە رۆیشتنی مادۆرۆ، بە خۆشی یان بە زەبری هێز دروستی دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان مەبەستی كۆكردنەوەی ئێستەی هێزی سەربازیی ئەمەریكا لە دەریای كاریبی و كەناراوەكانی ڤێنزویلا، رێگرتنە لە گەیشتنی مادەی هۆشبەر بۆ ئەمەریكا، بەڵام پلانە ناوخۆییەكە ئاماژە دەكات كە ترەمپ بیر لە ناچاركردنی مادۆرۆ دەكاتەوە بۆ لاچوون لە سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستە ترەمپ بڕیاری لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی تەنگژەكە نەداوە و چەند بۆچوونێك لە ناوەندی بڕیاردان هەن لەبارەی بژارەی سەربازی.

ساڵی رابردوو مادۆرۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی دۆڕاندی، بەڵام رەتی كردەوە واز لە دەسەڵات بێنێت، مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ماوەی كەمتر لە 15 خولەك لەگەڵ مادۆرۆ قسەی كرد، مادۆرۆ رای گەیاند كە بە چەند مەرجێك ڤێنزوێلا جێدێڵێت، لەوانە لێبوردن لە خۆی و خێزانەكەی لە لایەن ئەمەریكا و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و لابردنی سزاكانی ئەمەریكا لەسەر خۆی زیاتر لە 100 بەرپرسی حكوومەتەكەی، پێوەست بە گەندەڵی و بازرگانیی مادەی هۆشبەر و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، بەڵام ترەمپ هەموو مەرجەكانی رەت كردەوە و هەفتەیەكی بۆ مادۆرۆ دیاری كرد بۆ جێهێشتنی وڵاتەكە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل