رۆبیۆ: پاڵپشتیی لە سووریایەك دەكەین ئاشتیخواز و پێكهاتەكانی بگرێتە خۆی

:: PM:09:33:09/12/2025 ‌

ئەمەریكا رۆڵی گەورەی لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا هەبوو، جیا لەوە پاڵپشتییەكی گەورەی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە كرد تا رادەی لابردنی سزاكانی سەری، بەڵام واشنتن تێبینی لەسەر حكوومەتی سووریا هەیە و پێی وایە دەبێت چەند داواكاری و مەرجێك بەرانبەر بەو پاڵپشتییە جێبەجێ بكات.

لە یەكەم ساڵوەگەڕیی رووخانی بەشار ئەسەد، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، واشنتن پاڵپشتی لە سووریایەك دەكات كە گەشەسە ندو و ئاشتیخواز بێت و پێكهاتەكانی بگرێتە خۆی و ئاشتییانە لەگەڵ دراوسێكانی بژیت، ئەو ستایشی هەنگاوە گرنگەكانی حكوومەتی سووریا و گەلی ئەو وڵاتەی لە قۆناغی راگواستن كرد.

رۆبیۆ دووپاتی كردەوە، لە یەكەم ساڵوەگەڕیی كەوتنی رژێمی بەشدار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا بەر لە ساڵێك، گەلی سووریا لاپەڕیەكی نوێی لە مێژووەكەی هەڵدایەوە، ئەمڕۆش بەو هەنگاوە گرنگەی حكوومەت و گەلی سووریا دەزانین لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕانكاری لە سووریا و ئەو پاڵپشتییەی هاوبەشانی نێودەوڵەتی پێشكەش ئێمەیان كردووە. 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ستایشی خۆراگریی گەلی سووریای كرد و دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتیی لە سووریایەكی گەشەسەندوو و ئاشتیخواز بە هەموو پێكهاتەكانی دەكەین كە ئاشتییانە لەگەڵ دراوسێكانی بژیت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل