جۆن ویڵسن:
عێراق ده‌رفه‌تى گه‌شه‌پێدانى هه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌فتارى بگۆڕێت
دادوه‌رى وه‌ك فایه‌ق زێدان به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران بڕیار ده‌دات
ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن گرنگ نییه چونكه عێراق به ته‌واوى هاك كراوه
جۆ ویڵسن كۆنگرێسمانى ئه‌مه‌ریكا له دوایین په‌یامى له ئێكس دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت عێراق به‌رده‌وام رێز له ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كۆنگرێس ئاماده‌یه هاوكاریى عێراق بكات به مه‌رجى ئه‌وه‌ى پشتیوانى میلیشیاكان نه‌كات. بۆ یه‌كه‌م جاریشه ویلسن هێرش ده‌كاته سه‌ر فایه‌ق زێدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، جۆ ویڵسن په‌یامێكى درێژى له ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا پێزانینى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى تره‌مپ و مارك ساڤایا له عێراق ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و رایان گه‌یاندووه، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن عێراق جارێكى تر مه‌زن بكرێته‌وه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه عێراق نابێت له پشتیوانى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران به‌رده‌وام بێت.
ویڵسن ده‌ڵێ، "عێراق ده‌رفه‌تى گه‌شه‌پێدانى هه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كه‌ى بگۆڕێت، كۆنگرێس ئاماده‌یه پشتیوانیى سه‌رۆك تره‌مپ بكات له میانه‌ى بڕگه‌ى نوێ بۆ یاساى رێگه‌پێدانى به‌رگریى نیشتمانى، كه بۆ یه‌كه‌مجاره مه‌رجى ئه‌وه‌ى ده‌بێت، هاوكارى پێشكه‌شى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق بكات، به‌ڵام ده‌بێت عێراق هه‌نگاوى رژد بنێت بۆ راگرتنى پشتیوانیى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆنگرێس هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى، خه‌ریكه عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ستى میلیشیاكانى ئێرانه‌وه و ئه‌و ده‌ڵێ، "عێراق وا به ته‌واوى ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێران، كه سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و هه‌ندێكیش له‌وان خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، وه‌ك كه‌تائیبى حزبوڵا و عه‌سائیب و كه‌تائیب ئیمام عه‌لى. هه‌روه‌ها له رێگه‌ى دادوه‌رانى گه‌نده‌ڵ له نموونه‌ى فایه‌ق زێدان كه هه‌میشه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران بڕیار ده‌ده‌ن، پۆلیس كه فه‌یله‌قى به‌در ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر گرتووه، هه‌روه‌ها سیستمه سیاسییه‌كه‌یش به ته‌واوى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و میلیشیاكانى تر‌ى سه‌ربه ئێران به‌سه‌رى زاڵن".
جۆ ویڵسن دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به‌لایه‌وه گرنگ نییه، چونكه عێراق به ته‌واوى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاك كراوه. كۆنگرێسیش له هاوكاریى عێراق به‌رده‌وام نابێت، بۆیه عێراق ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كه‌ى له ده‌ست بچێت، ئه‌وا هه‌له‌كه بقۆزێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تیى تره‌مپ و نێرده تایبه‌ته‌كه‌ى ره‌فتارى خۆى بگۆڕێت.
له‌باره‌ی كوردستانیش جۆ ویڵسن ده‌ڵێ، "ده‌بێت عێراق به‌رده‌وام بێت له رێزگرتن له ئاسایشى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان، رێگه نه‌دات یان هانى لایه‌نه‌كانى سه‌ر ئێران نه‌دات هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
له كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى جۆ ویڵسندا ده‌ڵێ، "سه‌رۆك تره‌مپ كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى پڕ ئاشتى و گه‌شه‌پێدان بۆ گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروست بكات، بازرگانیى تێدا بێت نه‌ك ململانێ. ده‌كرێت عێراق بۆ ئه‌مه نموونه‌یه‌كى گه‌ش بێت به چاكه پێوه‌ندییه ئابوورى و دیپلۆماسییه به‌هێزه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى كه‌نداو و سووریا و توركیا و ئه‌وانى تریش. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌مانه به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ك بووكه‌ڵه‌ى ده‌ستى ئێران هه‌ڵسوكه‌وت بكات، بۆیه كاتى رزگاركردنى عێراق له ده‌ستى ئێران هاتووه".