بۆ زیانى لافاوه‌كانى كوردستان سوودانى كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا

:: AM:10:12:10/12/2025 ‌
محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه‌كان راسپارد، هاوكار بن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاوه‌كانى كوردستان و داوایشى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كرد پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا بۆ هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونى زیانكه‌وتووه‌كانى لافاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، "سوودانى سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه‌ و كاره‌ساته‌كانى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق راسپاردووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى پێوه‌ندیدار بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتیوانى، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى راسپاردووه‌ پاره‌یه‌ك بۆ فریاكه‌وتن و دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستى به‌هاناوه‌چوون كه‌ خه‌ڵكى كوردستان پێویستیانه‌".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل