رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، 10ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ دەستنیشان كردووە.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 10//12/1948دا، جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی راگەیاند كە لە 30 بەند پێكهاتبوو.
بەپێی بەندەكانی جاڕنامەكە، مرۆڤ هەریەك لەم مافانەی لە ژیانیدا هەیە كە بریتین لە مافی ژیان، سەربەستی، سەلامەتیی كەسێتی، یەكسانی لە بەردەم یاسا، دووركەوتنەوە لە گرتنی هەڕەمەكیانە، دادگاییكردنی ئاشكرا، ئازادیی هاتوچۆكردن، مافی پەنابردنە بەر هەر وڵاتێك، مافی ڕەگەزنامە، هاوسەرێتی، مۆڵكداری، مافی ڕادەربڕین، بەشداربوون لە بەڕیوەبردنی وڵات، ئازادی دەنگدان و خۆپاڵاوتن".
ساڵانە و بەم بۆنەیەوە رێكخراوە حكوومی و ناحكوومییەكانی دنیا تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، چەندان چالاكی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو مافانە و بەرگریكردن لێیان رێكدەخرێن.