گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران هانى میلیشیاكانى عێراق ده‌دات جلى سه‌ربازى دابكه‌نن، تێكه‌ڵى كارى سیاسى بن. له هه‌مان كاتیش‌دا گۆڤاره‌كه باس له‌وه ده‌كات، میلیشیاكانی عێراق له‌وه ده‌ترسن سووریا پشتیوانى به سوننه‌كان بدات و هاوكێشه‌ى هێز بگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى وه‌ن نیوزى عێراقى، به‌شێك له راپۆرتێكى گۆڤارى فۆرین پۆلیسى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق ده‌كات، تا جڵه‌وى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران بكات. گۆڤاره‌كه پێی وایه زێده‌ڕۆیى له گوشاركردن له‌سه‌ر شیعه له عێراق و لبنان، ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى توندوتیژى و رێگه له به‌رده‌م ئێران ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر تۆڕه‌كانى خۆى له ناوچه‌كه دروست بكاته‌وه.
له‌باره‌ی میلیشیاكانیش ده‌ڵێ، "میلیشیاكان متمانه‌ى ئه‌وه‌یان نه‌ماوه وه‌ك فریادڕه‌س و مایه‌ى سه‌قامگیرى بن، چونكه به‌هۆى ئه‌و توندوتیژییه‌ى ئه‌نجامیان داوه و سه‌ركوتى خۆپێشاندانى دژ به گه‌نده‌ڵییان كردووه، به توندى زیان به‌ر ناوبانگیان كه‌وتووه". گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى تواناى میلیشیاكان له تواناى سوپا و پۆلیس زیاتر بووه، ته‌نانه‌ت ئێسته میلیشیاكان ئابوورییه‌كى گه‌وره و سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه چه‌ندان جار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، نابێت ئه‌مه‌ریكا زێده‌ڕۆیى له دانانى گوشار بكات بۆ سه‌ر به‌غدا، چونكه ئه‌مه له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ى توندى لێ بكه‌وێته‌وه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه شیعه‌كان له عێراق و لبنان له‌وه ده‌ترسن، سووریا هاوكێشه‌ى هێز بگۆڕێت به‌وه‌ى هاوكارى سوننه‌كانى ئه‌م دوو وڵاته بكات.