له 70 كه‌ناڵ زیاتر له 40 یان هى میلیشیا و حزبه‌كانى شیعه‌ن
میلیشیا ره‌یان كلدانى دوو كه‌ناڵى ئاسمانى هه‌یه
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت ناتوانێ لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكات
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانى عێراق ده‌یان كه‌ناڵى ئاسمانییان هه‌یه و به خواستى خۆیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌تى عێراق، هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نییه و گوتارى تایفه‌گه‌رى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه نووسینگه‌كه‌ى له ده‌وحه‌ى
پایته‌ختى قه‌ته‌ره، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه نزیكه‌ى 70 كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاسمانى له عێراقدا هه‌ن، به‌شێكى زۆریان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێن. ئه‌وانه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت و گوتارى تایفه‌گه‌رى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌زگایه‌ك نییه سانسۆریان بكات و سنوورێكیان بۆ دابنێ.
كه‌ناڵى عه‌هد كه سه‌ربه میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌قه، له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید وه‌ك نموونه‌یه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت و رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، له دۆسیه‌ى ناساندنى حزبوڵا و حووسییه‌كان له لیستى تیرۆر، ئه‌و كه‌ناڵه‌ى عه‌سائیب به خواستى خۆى سووكایه‌تیى به ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى عێراق كردووه، گوایه ئه‌وان به‌رپرسن له‌وه‌ى حزبوڵا و حووسییه‌كان خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
عه‌ره‌بى جه‌دید دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا عه‌هد به ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵكو چه‌ندان كه‌ناڵى تر هه‌بوون راسته‌وخۆ ناو و وێنه‌ى كه‌سانى به‌رپرسان له وه‌زاره‌تى دارایى و داد و بانكى ناوه‌ندییان بڵاو كردووه‌ته‌وه و راسته‌وخۆ میلیشیاكانیان له دژى ئه‌و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانه هان داوه.
ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه، زۆر له‌و كه‌ناڵانه گوتارى تایفه‌گه‌رى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ندان ده‌قى یاسایى، كه‌چى هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه له ده‌وڵه‌تى عێراق لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و سانسۆریان بكات.
سالم حه‌واس شاره‌زا له یاسا له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه‌ىى بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌ندان ده‌قى یاسایى هه‌ن بۆ سزادانى ئه‌و كه‌ناڵانه، له‌وانه ماده‌ى 226ى یاساى سزادانى عێراق، كه هاندانى رق و كینه‌ى تایفه‌گه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى به تاوان ده‌ناسێنێ. هه‌روه‌ها له ماده 45 یاساى راگه‌یاندن هاتووه كه له ساڵى 2013 ده‌رچووه، تێیدا بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر بابه‌تێك قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بكات.
له كۆى ئه‌و 70 كه‌ناڵه‌ى له عێراقدا هه‌ن، زیاتر له 40 كه‌ناڵیان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ لایه‌نه شیعه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌تایبه‌تیش میلیشیاكان له‌وانه: عه‌هد بۆ عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌ناڵى نوجه‌با بۆ بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌بایه، وه‌لا بۆ میلیشیاى خۆراسانى، ئولا و رابیعه بۆ میلیشیاى ره‌یان كدانى، غه‌دیر بۆ میلیشیاى به‌در، فورات بۆ ره‌وتى حیكمه، مه‌نهه‌ج میلیشیاى سه‌رایه سه‌لام، حه‌شدنا بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌گه‌ڕێته‌وه.