نمایشی سەربازەكانی ئەحمەد شەرع لە ساڵوەگەڕی رووخانی رژێمەكەی ئەسەددا ئیسرائیلی تووڕە كردووە، وەزیرێكی ئەو وڵاتە دەڵێت: لێدان لە دەسەڵاتداران و سەربازانی ئێستەی دیمەشق، كارێكی پێویستە و دەبێت ئیسرائیل بیكات.
عەمیحای شیكلی وەزیری ڕاگەیاندنی ئیسرائیل ڕای گەیاند، لێدان لە حكوومەتەكەی شەرع كارێكی حەتمییە، چونكە ئەوەی دەیبینین گرووپێكی تری مەترسیداری ئیسلامییە دژی ئیسرائیل لە تەنیشتمانەوە لە دایك دەبێت.
عەمیحای شیكلی وەزیری ڕاگەیاندن و ڕەوەندی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەم لە پەیامێكی كورتدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی "X" بڵاوی كردەوە، "شەڕ لەگەڵ سووریا كارێكە دەبێت بكرێت".
بەپێی كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، تویتەكە وەك لێدوانێك بووە لەسەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە سەربازانی سوپای سووریا دەردەكەون لە كاتی ئاهەنگەكانی ساڵوەگەڕی ڕووخانی ئەسەددا و دەڵێن، "غەزە، غەزە. دژی ئیسرائیل گوتار دەدەن و وەك هەموو ئیسلامییەكانی تر بانگی جیهاد دەكەن".