سێ ئەندامی سوپای پاسداران لەسەر سنووری پاكستان كوژران

:: PM:06:19:10/12/2025 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند كە سێ ئەندامی ئەو هێزەكە لە ناوچەی زاهدان لەسەر سنوورەكانی پاكستان و ئەفغانستان لە شەڕێك لە لایەن گرووپێكی چەكدارەوە كوژراون. 

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی كە ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێ ئەندامی بنكەی قودس سەر بە هێزە زەوینییەكانی سوپای پاسداران لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لە دژی گرووپە چەكدارەكان و نەیار لە ناوچەی لار لە شاری زاهدانی سنووری لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە نزیك سنوورەكانی پاكستان و ئەفغانستان كوژران.

بەپێی بەیاننامەكەی سوپای پاسداران، شەڕەكە ئەوكات دروست بووە كە هێزێكی بنكەی قودس هەڵمەتێكی راوەدوونانی گرووپە چەكدارەكانیان لە ناوچەكە دەست پێ كردووە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل