عامر فائیز سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌سمیم كه له ریزى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه، ئاشكراى ده‌كات له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكان به‌شدارییان نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى دووه‌م، عامر فائیز سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌سمیم كه هاوكات وه‌ك سه‌رۆكى ته‌مه‌ن له په‌رله‌مانى عێراق دیارى كراوه. له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى ده‌كات، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كه دووشه‌مى رابردوو به‌ڕێوه‌چووه، سه‌ركرده میلیشیاییه‌كان به‌شدارییان نه‌كردووه.
فائیز دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م زانیارییه بڵاو كراوه‌ته‌وه، راست نییه. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ركرده شیعه‌یه ئاشكراى كردووه، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ماڵپه‌ڕى عه‌ینى ئیخبارى ئیماراتى له چوارى ئه‌م مانگه ئاشكراى كردبوو و گوتبووى، فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، حوسێن موئه‌نیس به‌رپرسى كه‌تائیبى حزبوڵا، شبل زه‌یدى به‌رپرسى میلیشیاى ئیمام عه‌لى، له كۆبوونه‌وه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دوور ده‌خرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه.