مه‌یسه‌م سافى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق راى گه‌یاند، به‌هۆى خراپیى كه‌شوهه‌واى به‌غدا و دابه‌زینى مه‌وداى بینین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكار نییه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داخرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌یسه‌م سافى له
لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "مكوڕین له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیى گه‌شتیاران و تیمه‌كانى فڕۆكه‌وانى، بۆیه فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا داده‌خرێت و تا بارودۆخى كه‌ش ئاسایى نه‌بێته‌وه، ده‌ست به گه‌شته‌كان ناكرێته‌وه".
سافى له لێدوانه‌كه‌یدا باسى له‌وه كردووه هه‌ندێك له گه‌شته‌كانى گه‌ڕانه‌وه له توركیا، كێشه‌یان بۆ دروست بووه، بۆیه كاتى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه تێكچووه، مه‌وداى بینینیش له به‌غدا گونجاو نییه بۆ نیشتنه‌وه و فڕینى فڕۆكه‌كان، بۆیه گه‌شته‌كان راگیراون.