وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاو كرده‌وه، كاتێك سه‌رباز بووه و له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه، وێنه‌كه له‌گه‌ڵ سێ سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكییه كاتێك 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا له ئۆپراسیۆنێكدا به‌شدار بووه.
پیت هێگسێت جلوبه‌رگی سه‌ربازیی له به‌ردایه، له كاتێكدا چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و پۆشته و په‌رداخ له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره فه‌رمانێكی سه‌ربازیی سه‌رووی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و باسی له وێنه‌كه كردووه و نووسیویه‌تی، هی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و وێنه‌كه‌ی رێك دوای ئه‌وه گرتووه كه له ئۆپراسیۆنێكدا به په‌ڕه‌شووت دابه‌زیون.
هێگسێت له درێژه‌دا ستایشی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پێداگریی له‌وه ده‌كات كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له خزمه‌تی سه‌ربازه كۆن و به ئه‌زموونه‌كاندا ده‌بێت.
جێی باسه هێگسێت له ساڵی 2003 چووه پاڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ وه‌ك ئه‌فسه‌ر خزمه‌تی كرد و له چه‌ندان ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له عێراق، ئه‌فغانستان و گوانتانامۆدا به‌شداریی كرد. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 2021 به یه‌كجاری له سوپا بێته ده‌ره‌وه، به كۆمه‌ڵێك پله‌ی سه‌ربازی گه‌یشت.
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركه‌وت، پیت هێگسێتی بۆ وه‌زیری به‌رگری پاڵاوت و توانرا ده‌نگی پێویست بۆ ئه‌و پۆسته مسۆگه‌ر بكات، ئێسته نزیكه‌ی ساڵێكه له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی جاران و جه‌نگی ئێسته خزمه‌ت ده‌كات.