حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌ویه‌كدا كه تایبه‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق پێكی هێنابوو، بڕیاری دا مانه‌وه‌یان تا ساڵێكی تر درێژ بكاته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانیان له عێراق تا 31 كانوونی دووه‌می ساڵی 2027 درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژماره‌ی هێزه‌كانیان و راوێژكارانیان روو نادات كه له عێراقن و جگه له‌مه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌ركه‌كانیشیاندا نایه‌ته كایه‌وه.
پێشتر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له ئه‌یلوولی ساڵی 2024، ئه‌ركی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراقی بۆ كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2026 درێژ كردبووه‌وه.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌دایه، ئه‌وا به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی خۆیان زیاتر له مانگ و نیویان مابوو له عێراق بمێننه‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ڵمانییانه‌ی له عێراق چالاكییان هه‌یه، ده‌گاته 500 سه‌رباز كه زۆرینه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن و هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه.
جێی باسه هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2020ه‌وه له چوارچێوه‌ی ناتۆ، له باری چاودێری ئاسمانی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری یارمه‌تی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێشتریش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چالاكییان هه‌بووه و رۆڵیان هه‌بووه له جه‌نگی دژی داعش و یارمه‌تیی زۆریان پێشكه‌شی پێشمه‌رگه كردووه.