به هۆى بارانى زۆره‌وه، چه‌ندان گۆڕ له گۆڕستانى وادى سه‌لام له نه‌جه‌ف داڕووخا، كه به گه‌وره‌ترین گۆڕستان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى دنیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ندان ڤیدیۆ و وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى بارانى زۆر و كۆبوونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆر، ژماره‌یه‌كى زۆر گۆڕ داڕووخاون.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه نیوز ده‌ڵێ، "له هه‌ندێك له گۆڕه‌كان ئێسك و پرووسك ده‌ركه‌وتوون".
سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆى نه‌مانى شوێن له‌و گۆڕستانه كۆنه، هه‌ندێك له گۆڕه نوێیه‌كان له لێوارى ته‌پۆڵكه و گرده‌كان هه‌ڵكه‌نراون، ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایى دابڕووخێن.
تا ئێسته‌یش هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نییه.
وادى سه‌لام كه زیاتر له شه‌ش ملیۆن گۆڕى تێدایه، مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌تان زاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و گۆڕستانه به پیرۆزترین شوێن داده‌نرێت له‌لاى شیعه‌كان، گوایه له گۆڕى ئیمام عه‌لى نزیكه، بۆیه تا ئه‌م ساڵانه‌ى دوایی له چه‌ندان وڵاتى دنیاوه ته‌رمه‌كان ده‌هێنران و له وادى سه‌لام ده‌نێژران.