ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، به دوو هۆكار محه‌مه‌د شیاع سوودانى خراوه‌ته‌وه ناو لیستى كاندیده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت. ماڵپه‌ڕه‌كه باسى نه‌یار و لایه‌نگرانى سوودانى كردووه، له‌باره‌ی كورد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانى هه‌ندێك تێبینى له‌سه‌ر سوودانى هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتى مه‌یلى بۆ كاندیده‌كانى تره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى رادیۆى
مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، جارێكى تر سوودانى خراوه‌ته‌وه لیستى كاندیده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه ماوه‌یه‌ك دوور خرابووه‌وه. بۆ ئه‌مه دوو هۆكار هه‌یه، یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ كاندیدكردنى سوودانى، نوورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى گۆڕاوه له‌وه‌ى قبووڵى كه‌سێكى ده‌كرد پێشتر سه‌رۆكایه‌تیى هاوپه‌یمانییه‌كى كردووه، به‌ڵام ئێسته ده‌یه‌وێ كه‌سێك كاندید بكات كه خۆى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانییه‌ك بكات.
دووه‌م هۆكار به‌بڕواى مۆنت كارلۆ، عێراق له پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى ده‌بێته‌وه، بۆیه بڕواى ئه‌وه هه‌یه له‌وانه‌یه سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران بێت باشتره بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
كێ دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوودانییه؟ له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره مۆنت كارلۆ ده‌ڵێ، "نوورى مالیكى و هادى عامرى و قه‌یس خه‌زعه‌لى له دژى كاندیدكردنى سوودانین، هه‌روه‌ها پێنج میلیشیایه توندڕه‌وه‌كه، حزبوڵاى عێراقى، نوجه‌با، ئه‌ولیاوڵا، سه‌یدوشوهه‌دا، كه‌تائیب ئیمام عه‌لى".
له‌ناو شیعه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌مار حه‌كیم لایه‌نگرى سوودانین، محه‌مه‌د حه‌لبووسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌ناو سوننه لایه‌نگرى سوودانین، موسه‌نا سامه‌رائی و سابت عه‌باسى له‌وانه‌یه هه‌ندێك سڵ بكه‌نه‌وه. له ناو كورد سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى هه‌ندێك تێبینى به‌هێزى له‌سه‌ر سوودانى هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتى زیاتر مه‌یلى بۆ كاندیده‌كانى تر هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆنت كارلۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، وێڕاى گێڕانه‌وه‌ى بۆ لیستى كاندیده‌كان، به‌ڵام هێشتا چانسى لاوازه.