له شارى مه‌شهه‌دى رۆژهه‌ڵاتى ئێران نێرگز محه‌مه‌دى براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى له 2023 له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكێكى تر له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى ئێرانه‌وه گیران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى یه‌كه‌م،
ده‌زگاى نێرگز محه‌مه‌دى رای گه‌یاند، نیرگز و چه‌ند چالاكێكى تر له شارى مه‌شهه‌د گیران. كاتێك به‌شدارییان له مه‌راسیمێك كردووه بۆ یادى خوسره‌و عه‌لیكوردى كه پارێزه‌رێك بوو هه‌فته‌ى رابردوو له نووسینگه‌كه‌ى خۆى ته‌رمه‌كه‌ى به مردووێتى دۆزرایه‌وه. مردنى خوسره‌و ناڕه‌زایى دروست كردووه و گومان له مردنه‌كه‌ى ده‌كرێت.
نێرگز محه‌مه‌دى له ساڵى 2023 ئه‌و كاته‌ى له گرتووخانه بوو، خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێ به‌خشراوه و هه‌روه‌ها له مانگى كانوونى دووه‌مى 2024 به راسپارده‌ى پزیشكى به شێوه‌یه‌كى كاتى ئازاد كراوه.
ته‌قێ ره‌حمانى كه هاوسه‌رى نێرگز محه‌مه‌دییه و نیشته‌جێى پاریسه له پێگه‌ى ئێكس په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه له شارى مه‌شهه‌د رۆژهه‌ڵاتى ئێران نێرگز محه‌مه‌د و سپیده قوڵیان كه چالاكێكى تر‌ى ژنه و چه‌ندان كه‌سى تر گیراون.