رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به داواكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تى رۆڵى میلیشیاكان و پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق، ئه‌ركى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له دانوستاندنه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى زیادى كردووه، به تایبه‌تى له بابه‌تى رۆڵى میلیشیاكان و پێكهێنانى حكوومه‌ت. ئاماژه‌ى بۆ دوو لێدوانى مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ كاروبارى عێراق، جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كردووه.
كه له ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك به جیا داوایان كردووه، رۆڵى میلیشیاكان له سیاسه‌ت نه‌مێنێت و نابێت ئه‌و میلیشیایانه به‌و شێوه‌یه بن وا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه ئه‌و گوشاره ئه‌مه‌ریكیانه به تایبه‌تى له بابه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك به ده‌ستى ده‌وڵه‌ت، وا ده‌كات رێككه‌وتن له‌ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو زه‌حمه‌ت بێت، چونكه هه‌ندێك له هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یانه‌وێ ده‌ست به میلیشیاكانه‌وه بگرن و كاریگه‌ريیان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بۆچوونه‌كه‌ى له‌وه پوخت ده‌كاته‌وه، ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاڵۆزتر ده‌كات، كاتێك ئه‌و به‌ره‌یه‌ى شیعه ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان گوشاره‌كانى ده‌ره‌وه و خواستى سازانى ناوخۆى بدۆزێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ.