محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا، له دیمانه‌یه‌كدا راى گه‌یاند، رۆژى 31ى ئه‌م مانگه دوایین رۆژى كارى یونامییه له عێراق و باس له ئاڵنگارییه‌كانى داهاتووى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "گه‌شه‌ى ئابوورى له وڵاتێكدا زه‌حمه‌ته، چونكه نیوه‌ى زیاترى بانكه‌كانى سزا دراون". هه‌روه‌ها باس له ئه‌ركه‌كانى داهاتووى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌دات له عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئاژانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسى له ئه‌ركى نێرده‌ی تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له عێراق و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، یونامى له عێراق به داواى عێراق هاتووه و له‌سه‌ر داواى عێراقیش كۆتایى به ئه‌ركه‌كانى ده‌هێنێ.
محه‌مه‌د حه‌سان روونى كردووه‌ته‌وه، رۆژى 31ى ئه‌م مانگه دوایین رۆژى یونامى ده‌بێت له عێراق و یونامى سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه و ته‌نیا چه‌ند بابه‌تێك ماوه ئه‌نجامى بدات، ئه‌ویش پێوه‌ندیى به بێ سه‌روشوێنه‌كانى كوێت و ونبوونى خه‌ڵكى وڵاتانى سێیه‌م هه‌یه له داگیركردنى كوێت و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى تایبه‌ت به كوێتییه‌كانه.
محه‌مه‌د حه‌سان له دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "ئاهه‌نگى به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركى یونامى له‌سه‌ر داواى عێراق رێكخراوه له 31ى كانوونى یه‌كه‌م، هه‌موو ئه‌ندامانى یونامى له عێراق ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌مه ماناى كۆتاهاتنى بوونى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نییه له عێراق، چونكه ئاژانسه تایبه‌ته‌كان ده‌مێننه‌وه، جیا له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق به‌و پێیه‌ى ئه‌نجامى ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤ و كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤه، به‌ڵام له قۆناغى داهاتوودا سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر كارى ته‌كنیكى له بواره‌كانى كه‌شوهه‌وا و ته‌ندروستى و فێركردن و ته‌كنه‌لۆجیا".
به‌شێكى زۆرى قسه‌كانى محه‌مه‌د حه‌سان باس له سیستمى بانكى عێراقه، له دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "عێراق پێویستى به پشتیوانیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چه‌ندان بواردا هه‌یه، له‌وانه كه‌رتى بانكى، عێراق ساڵانێكى درێژه به‌ده‌ست سزاكانه‌وه ده‌ناڵێنێ له‌وانه سزاى تاكلایه‌نه، بۆیه پێویستى به هاوئاهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو و توركیا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا".
روونیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌ركى عێراق له بارودۆخێكى وه‌هادا سه‌خته، چونكه ژماره‌ى بانكه‌كانى عێراق 72 بانكه، كه‌چى 38یان سزا دراون، ناكرێت ده‌وڵه‌تێك ده‌ست به قۆناغى ئابوورى بكات و گه‌شه بكات بێ هه‌ڵگرتنى ئه‌و سزایانه". له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌سان ده‌ڵێ، "هزرى تیرۆریستى عێراقى له‌ناو برد، به‌ڵام ئێسته هه‌ڕه‌شه نییه بۆ ئه‌م وڵاته".
له كۆتایى قسه‌كانى حه‌سان ده‌ڵێ، "نابێت ئه‌وه له بیر بكرێت كه عێراقییه‌كان قوربانى تیرۆریستانى داعشن، گرنگه په‌له له گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بكرێت، به‌تایبه‌تى منداڵانى ئێزیدى بۆ زێدى خۆیان له شنگال، ده‌بێت بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ژیانیان بۆ دابین بكرێت، وه‌ك هاوشێوه‌ى رۆڵه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراق".