به‌گوێره‌ى گشتاندنێكى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتى له عێراق، داوا له داگاكان ده‌كرێت تا ده‌توانرێت بڕیارى را‌گرتن و گرتن كه‌م بكرێته‌وه و له برى گرتن، سزاى پێبژاردن بسه‌پێنرێت و هه‌وڵیش بدرێت به‌ردانى به كه‌فاله‌ت هه‌بێت. ئامانج له‌و بڕیارانه‌یش كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغیى گرتووخانه‌كانه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ى كانوونى یه‌كه‌م، نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتیى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بریتییه له گشتاندنێك كه له نۆى ئه‌م مانگه ده‌رچووه، نووسراوه‌كه ئاراسته‌ى ته‌واوى دادگاكانى تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى تێهه‌ڵچوونه‌وه كراوه. له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاماژه بۆ كراوه به‌گوێره‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتى كه له 30ى مانگى رابردوو كراوه، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، داد، ته‌ندروستى، به ره‌زامه‌ندیى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغیى ناو گرتووخانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و داد، چه‌ند بڕیارێك دراوه:
یه‌كه‌م: په‌نا نه‌برێته به‌ر را‌گرتن (توقیف)ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كراون، ته‌نیا له حاڵه‌تى پێویست نه‌بێت كه له‌و حاڵه‌تانه‌یه له یاسادا هاتوون، تا ده‌توانرێت به‌گوێره‌ى بارودۆخى دۆسیه‌كه و تاوانه‌كه و كه‌سایه‌تى تاوانبار بێت.
دووه‌م، ده‌بێت ئه‌وه گه‌ره‌نتی بكرێت له كاتى په‌نابردن بۆ را‌گرتن، ماوه‌كه‌ى كورت بێت و به‌گوێرى پێویستى لێكۆڵینه‌وه بێت.
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتى به‌ردان به كه‌فاله‌ت به‌كار بهێنرێت كه له رووى یاساییه‌وه رێگه‌پێدراو بێت، له‌گه‌ڵ سروشتى تاوانه‌كه و بارودۆخى تاوانبار و گه‌ره‌نتیكردنى ئاماده‌بوونى له لایه‌نه دادوه‌رییه‌كان بێت.
چواره‌م: كاتێك به‌ڵگه‌یه‌كى یاسایى هه‌بێت، ده‌بێت سزاى پێبژاردن له برى را‌گرتن و گرتن پێڕه‌و بكرێت.