ئەمڕۆ شەموو هێزێكی هاوبەشیی ئەمەریكا و ئاسایشی سووریا لە نزیك شاری تەدمور تەقەیان لێ كرا و ژمارەیەكیان بریندار بوون، لەوكاتەی تەقەكەرەكە كوژرا.
وەك ئاژانسی
"سانا"ی سووریا باسی كرد، ئەمڕۆ شەموو لە نزیك شاری تەدمور، هێزێكی سەربازیی هاوبەشی ئەمەریكا- سووریا لە لایەن چەكدارێكەوە تەقیان لێ كراوە و بەو هۆیەوە دوو ئاسایشی سووریا و ژمارەیەك سەربازی ئەمەریكا بریندار بوون، لەوكاتەی تەقەكەرەكە كوژرا، هەر بەهۆی رووداوەكەوە هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی دێرزوور بۆ دیمەشق وەستا و هەلیكۆپتەرێكی زۆری ئەمەریكا بە ئاسمانی ناوچەكە دەسووڕانەوە.
لای خۆیەوە روانگەی مافی مرۆڤی سووریا باسی ئەوەی كرد كە دوای ئەوەی تەقە لە شاندێكی ئەمەریكی لە كاتی بوونی لە شاری تەدمور كرد، هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا و ئاسایشی سووریا رێگەی دێرزوور- دیمەشقیان داخست، بەپێی زانیارییەكان بریندار لە ریزی ئاسایشی سووریا و هێزەكانی ئەمەریكا هەیە و برینی هەندێكیان سەختە، بەهۆی رووداوەكە شاندەكە بەپەلە شوێنەكەی بەرەو بنكەی تنف جێ هێشتووە.