رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنى پێدانى ده‌یان ملیار دۆلارى به عێراق داوه، له به‌رانبه‌ردا ده‌بێت عێراق ده‌ستبه‌جێ میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت دوور بخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
مه‌دا ئاشكراى كردووه كه ئه‌مه‌ریكا پلانێكى به عێراق داوه، هاوشێوه‌ى "نه‌خشه‌ڕێگه‌یه" ورده‌كارییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له پێگه فه‌رمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت دوور بخرێنه‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا به‌ڵێنێكى سه‌رنجڕاكێشى به عێراق داوه، ئه‌ویش پێدانى ده‌یان ملیار دۆلار، هاوپه‌یمانیى ئابوورى درێژخایه‌ن، پشتیوانیى سیاسیى كاریگه‌ر.
مه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌ختدایه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو، هیچ كاتى به‌ده‌سته‌وه نییه و په‌راوێزێكیشى نییه بۆ سه‌ركێشى، ده‌بێت له واشنتن نزیك بێته‌وه، یانیش چاوه‌ڕێى رووداوى له ناكاو بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و نابێت.
رۆژنامه عێراقییه‌كه لێدوانى له جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ، "ئێسته كاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران هاتووه". هاریس بۆ مه‌دا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا عێراقى سه‌رپشك كردووه و ده‌ڵێ، "پێكهێنانى حكوومه‌ت بڕیارێكى عێراقییه، به‌ڵام چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵى، ئه‌مه بڕیارێكى ئه‌مه‌ریكییه، به‌شدارپێكردنى میلیشیاكانیش له حكوومه‌تى داهاتوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیى به‌هێزى ئه‌مه‌ریكا و عێراق یه‌ك ناكرێته‌وه".