دوای ئه‌وه‌ی داوا له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كراوه چه‌كه‌كانی دابنێت و نه‌مانی خۆی له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی رابگه‌یه‌نێت، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ردا رای گه‌یاند، تا داگیركاریی ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت، چه‌كدانانی حه‌ماس و موقاوه‌مه مه‌حاڵه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر وه‌ڵامی حه‌ماس بۆ ئیسرائیل له‌باره‌ی چه‌كدانان، بۆ ئه‌وه‌یش عه‌لی به‌ره‌كه كه قسه‌ی بۆ پێگه‌كه كردووه و ده‌ڵێت، "تا ئێسته داگیركاری ئیسرائیل پابه‌ندی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی شه‌رم شێخ كه پێوه‌سته به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌زه نه‌بووه، ئه‌و رێككه‌وتنه له 10ی تشرینی دووه‌م كراوه، بۆیه مه‌حاڵه حه‌ماس و موقاوه‌مه چه‌كه‌كانی دابنێت.
عه‌لی به‌ره‌كه ئه‌وه‌یشی گوت، تا ئێسته ئیسرائیل به‌رده‌وامه له دوژمنكارییه‌كانی له دژی غه‌زه و داوا ده‌كات حه‌ماس چه‌كه‌كانی دابنێت، بۆیه ئه‌و داوایه‌ی لۆجیك نییه و حه‌ماسیش به‌و شێوه‌یه چه‌ك دانانێت.
دووپاتی كرده‌وه كه مه‌حاڵه حه‌ماس چه‌كه‌كانی راده‌ست بكات كاتێك داگیركاری و دوژمنكاریی ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت، چونكه چه‌كی موقاوه‌مه ده‌مێنێت تا گه‌لی فه‌له‌ستین ته‌واوی مافه شه‌رعییه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه گه‌لی فه‌له‌ستین به قۆناغێكی رزگاریخوازیی نیشتمانی تێده‌په‌ڕێت، ململانێكانی فه‌له‌ستینیش پێوه‌سته به داگیركاریی ئیسرائیل كه له ساڵی 1948وه تا ئێسته به‌رده‌وامه. بۆیه مافی گه‌لی فه‌له‌ستینه به‌رگریی له خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بكات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت، مه‌حاڵه چه‌ك دابنێین.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر 70 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران، ئێسته‌یش به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌وانه‌ی ماون، ئازاد كراون و ته‌رمی كوژراو و مردووه‌كانیش راده‌ستی ئیسرائیل كراون. ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكایش له قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كان، چاوه‌ڕێی چه‌كدانانی حه‌ماس ده‌كه‌ن و نه‌مانی خۆیان له‌و كه‌رته رابگه‌یه‌نن. تا له قۆناغی سێیه‌مدا كه‌رته‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه.