كه‌سێكی چه‌كدار له زانكۆی براونی ئه‌مه‌ریكا، ته‌قه‌ی له خوێندكاران كرد و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م دوو خوێندكاری كوشت و ژماره‌یه‌كی تری بریندار كرد.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه دوای ئه‌و هێرشه‌ی هه‌ڵاتووه و پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا كون به كون به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت تا بیگرێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و شاره‌ی زانكۆكه‌ی لێیه، ژماره‌ی بریندارانی به هه‌شت كه‌س راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی، له‌وانه ته‌نیا یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره.
له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌ر جۆره هاتوچۆیه‌ك بۆ زانكۆی براون قه‌ده‌غه كراوه، پۆلیسی فیدراڵی ته‌واوی شوێنه‌كه‌ی ته‌نیوه و به وردی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، له كاتی هێرشه‌كه‌دا داوا له خوێندكارانی زانكۆكه كرا له پۆله‌كانیان خۆیان بشارنه‌وه، ده‌رگاكان له‌سه‌ر خۆیان دابخه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه و تا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه‌س له شوێنی خۆی نه‌چێته ده‌ره‌وه.
له دوای رووداوه‌كه دۆناڵد تره‌مپ به میدیاكانی گوت، تاكه شتێك كه له ده‌ستیان دێت بیكه‌ن، ئه‌وه‌یه نزا بۆ قوربانییانی ئه‌و رووداوه بكه‌ن.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێت، بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له ژێر مێزی تاقیگه‌یه‌كی زانكۆكه خۆیان شاردبووه‌وه و چاوه‌ڕوان بوون پۆلیس بگات .
زانكۆی براون كه‌وتووه‌ته ویلایه‌تی رودئایله‌ند و یه‌كێكه له زانكۆ كۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و 200 كیلۆمه‌تر له نیویۆرك دووره.