عائید هیلالى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له عێراق بگۆڕێت، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌یه‌وێ ره‌فتارى سیاسیى ده‌سه‌ڵاتى عێراق بگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م، عائید هیلالى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌وه سه‌رچاوه ناگرێ سیستمى سیاسى له عێراق بگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى ناوخۆ بگێڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بایه‌خى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى واشنتن بگونجێت".
هیلالى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێسته په‌یامه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ته‌نیا به ئاماژه‌ى نه‌رمى دیپلۆماسى واز ناهێنێ، به‌ڵكو وابه‌سته ده‌كرێت به هه‌ڵوێسته سیاسى و ئابوورییه‌كانى، مه‌رجه‌كانیش روونن پێوه‌ندییان به كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و میلیشیاكان و چاكسازى ئابوورى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى بۆ ده‌دات له عێراق به‌دى بهێنرێت، گۆڕینى سیستمى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى عێراق نییه، به‌ڵكو گۆڕینى ره‌فتارى سیاسیى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه.