حكوومه‌تی كه‌نه‌دا چوار به‌رپرسی باڵای دادوه‌ری و سه‌ربازیی ئێرانی به تاوانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سه‌ركوت سزا دا.
ئه‌وا چوار كه‌سه‌ی سزا دراون، بریتین له موحسین كه‌ریمی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف له كرماشان، ئه‌حمه‌د خادم سه‌یدولشوهه‌دا فه‌رمانده‌ی قه‌رارگه‌ی كه‌ربه‌لای هێزی وشكانیی سوپای پاسداران، مسته‌فا موحیبی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لادراوی گرتووخانه‌كانی تاران و حه‌سه‌ن ئاخریان سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێك له به‌شه‌كانی گرتووخانه‌ی ره‌جاییشه‌هر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و چوار كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردووه و رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ست به مافی مرۆڤ جێبه‌جێ ناكات و له سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌وه به پێویست زانراوه كۆماری ئیسلامی له‌باره‌ی ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكات، دادپه‌روه‌ری گه‌ره‌نتی بكات و بیسه‌لمێنێت كه یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
جێی باسه له ساڵی 2022ه‌وه تا ئێسته، كه‌نه‌دا 18 جار سزای به‌سه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌كانی ئێران‌دا سه‌پاندووه و به گشتی 210 كه‌س و 254 دامه‌زراوه‌ی ئێرانی سزا داوه.