له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له باشووری رۆژئاوای ئێران، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له خاڵێكی پشكنین ده‌كه‌ن و پاشان بۆی ده‌رده‌چن. له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا چوار كه‌س كوژراون كه سێیان پۆلیسن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی سوپای قودسی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كه له خاڵێكی پشكنین له نێوان زاهیدان و كه‌هره‌ج رووی داوه و چوار كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی سڤیله.
هاوكات باسی له‌وه كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به‌دوای چه‌كداره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
هێشتا دیار نییه ئه‌و هێرشه‌ی كراوه له‌لایه‌ن گرووپێكی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی بووه یان قاچاخچییان ته‌قه‌كه‌یان كردووه، هیچ گرووپ و لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ئه‌و جۆره شه‌ڕ و هێرشانه ساڵانه چه‌ند جارێك روو ده‌ده‌ن كه به‌شی زۆریان گرووپی جه‌یشولعه‌دلی له پشته، گرووپه‌كه له پێناو به‌رگری له مافی به‌لووچه‌كان دژی كۆماری ئیسلامی شه‌ڕی راگه‌یاندووه.
له ساڵانی رابردوودا گرووپه‌كه به ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوشتووه، كۆماری ئیسلامیش له چه‌ندان شوێن زیانی به گرووپه‌كه گه‌یاندووه.