فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه عێراق له هه‌موو وڵاتانى تر به گرژییه‌كانى ناوچه‌كه كاریگه‌ره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى كانوونى یه‌كه‌م، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى
عه‌ره‌بییه ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه". له‌باره‌ی سووریایش فوئاد حوسێن دووپاتى عێراق پێوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ سووریا زۆر رۆشنه و نایه‌وێ ده‌ست له كاروبارى سووریا وه‌ربدات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، عێراق له هه‌موو وڵاتێك زیاتر به گرژییه‌كانى ناوچه‌كه كاریگه‌ره.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى له عێراق كردووه و میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى هه‌ر زه‌برێك بوه‌شێنن، ئه‌وا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.