فەرمانگەی پلاندانان و پەرەپێدان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رای گەیاند كە دەرگەی پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتەكە بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024ی كۆلێج و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی عێراق دەستی پێ كراوە.
بەپێی
بەیاننامەیەكی فەرمانگەكە، ئەو پسپۆڕییانەی پێشكەشكردنەكە دەیانگرێتەوە بەپێی پلەبەندیی پزیشكی ژمارە 6 بۆ ساڵی 2000، بریتین لە كۆلێجەكانی پزیشكی ددان و دەرمانسازی و تەكنیكیی پزیشكی و تەندروستی و پەیمانگە پزیشكی و تەندروستی و تەكنیكییەكان.
بەپێی بەیاننامەكە فۆرمە ئەلیكترۆنییەكە بۆ ماوەی مانگێك لە دەست پێكردنی كراوە دەبێت و تاوتوێكردنی دامەزراندنیش دەكەوێتە دوای پەسندكردنی خشتە داراییەكانی بودجە لە لایەن وەزارەتی دارایی و بەپێی پێویستیی وەزارەتی تەندروستی دەبێت،
فۆرمەكە لێرە پڕ دەكرێتەوە.