سەرۆکی مۆساد: ئێران دەیەوێت بە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی خراپ دنیا فریو بدات

:: PM:12:24:17/12/2025 ‌
دێڤید بارنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ''مۆساد'' هۆشداری دا لەوەی ئێران جارێکی تر بە چوونە ژێر باری رێککەوتنێکی ئەتۆمیی خراپ دنیا فریو بدات و بۆیەش پێداگری لەوە کردووە هەرگیز رێ بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی لەم شێوەیە نادەن.

ئەو روونی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران دنیای فریو داوە و پیتاندنی یۆرانیۆمی تا نزیکەی رێژەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پەرە پێداوە و لە هەمان کاتدا وازی لە لەناوبردنی ئیسرئیل نەهێناوە و بۆیەش متمانەی پێ ناکرێت و هەر دەرفەتێک بێتە بەردەستی ئەوا بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی سوودی لێ وەردەگرێت.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بۆ رۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنووتی ئاماژەی داوە هێشتا بەرپرسانی ئێران دڵیان بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی لێ دەدات و وازیان لەو ئامانجەیان نەهێناوە.

جێی باسە لە 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و زیانێکی زۆری بە ناوەندە مووشەکی و سەربازی و ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە گەیاند و ئاسمانی وڵاتەکەی بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.

لە ماوەی رابردوودا باس لەوە دەکرێ ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ کۆتایی بە ململانێکانی پێوەست بە پلانی ئەتۆمی بهێنێت بەڵام ئیسرائیل هیچ متمانەیەکی پێی نییە.


وشە - سلێمان تاشان