سالم ساعیدى یاساناس و شاره‌زا له ده‌ستوور دووپاتى ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تى سوودانى ده‌سه‌ڵاتى كاربه‌ڕێكه‌رى به‌زاندووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، چه‌ندان بڕیارى تێدا بووه كه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حكوومه‌ته نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، سالم ساعیدى یاساناس له لێدوانێكى
رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌گوێره‌ى بنه‌ماى ده‌ستوورى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سنووردار ده‌كرێت، رێگه‌ى رێككه‌وتنى دارایى و گرێبه‌ستى درێژخایه‌نى پێ نادرێت، نزمترین ئاستى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه، ته‌نیا بۆ پێویستبوون و به‌رده‌وامییه.
ساعیدى باس له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌كات كه ئه‌و بڕیارانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌یه دران، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیى به دۆلار و زیادكردنى خه‌رجى پڕۆژه‌كان، زیادكردنى پێكهاته‌كانى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ رێگه‌دان به لایه‌نه كارگێڕییه‌كان به‌وه‌ى گرێبست بكه‌ن له بواره‌كانى وزه و ژێرخان، هه‌موو ئه‌مانه پێویستى به پشكنینێكى ورد هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند گونجاوه له‌گه‌ڵ ماناى كاربه‌ڕێكردن، چونكه ئه‌و بڕیارانه خه‌سڵه‌تێكى داراییان هه‌یه، به‌ڕێوه‌بردنى كارى ساده‌ى رۆژانه ده‌به‌زێنن".