عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "به‌شێك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه پێوه‌ستن به واشنتنه‌وه". له‌باره‌ی كاندیدكردنى سوودانیش بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێ ده‌ڵێ، "ره‌تكردنه‌وه‌ى سوودانى روون و ئاشكرایه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م،
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كى روون و ئاشكرا له به‌رانبه‌ر كاندیدكردنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى داهاتوو. ده‌شڵێ، "دابه‌شبوونێكیش هه‌یه له‌باره‌ی به‌شداربوونى سوودانى له ده‌سه‌ڵات له ئاینده‌دا، متمانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ میلیشیاكان زۆر سنوورداره".
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "به‌شێك له چوارچێوه‌كه پێوه‌یسته به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ته‌ناهى و سیاسى، كه‌چى هه‌ندێك ره‌وتى تر هه‌یه له ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سه‌ربه‌خۆن و ئه‌و چاره‌سه‌رییانه قبووڵ ناكه‌ن كه پێشنیار كراوه، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان".