ئه‌سیر داود وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئاشكراى كرد، زیاتر له چوار ملیۆن ناوى خه‌یاڵى (وه‌همى) له دۆسیه‌ى بایه‌عى هه‌یه، كه‌چى 25 ساڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاشكراى نه‌كردوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م،
وه‌زیرى بازرگانى عێراق له كاتى به‌شداربوونى له هه‌فته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، زیاتر له چوار ملیۆن ناوى وه‌همى له بایه‌عى هه‌یه، هه‌ندێك ناوى تریش دووباره و هه‌ندێكى تریش له ده‌ره‌وه‌ن و سه‌فه‌ریان كردووه.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى گوتى، "25 ساڵه ئه‌و ناوانه هه‌ن به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاشكراى نه‌كردوون، نه بریكارى خۆراك نه فه‌رمانبه‌رى پێوه‌ندیدار، نه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه".
ئه‌سیر داود دووپاتیشى كرده‌وه، گۆڕینى فۆرمى خۆراك بۆ ئه‌لیكترۆنى تا راده‌یه‌كى زۆر سنوور بۆ گه‌نده‌ڵى داده‌نێت.