ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌نگى دوو ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره له نزیك بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له باكورى به‌غدا بیستراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهیش ده‌ڵێ، "هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌كه نه‌بووه"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى خه‌ڵك ده‌نگى دوو ته‌قینه‌وه له نزیك بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى به‌له‌د بیستراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر رووداوه‌كه نییه.
كه‌چى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى دواتر به
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌كه نه‌بووه.
بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د، بنكه‌یه‌كه بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و له ناوه‌ڕاستى هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق دانراوه، دواى 2003 له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارهاتووه، ئێسته‌یش بنكه‌یه‌كه فڕۆكه‌كانى جۆرى ئێف 16ى تێدایه.