ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بیى 21ى قه‌ته‌ڕى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق، ته‌نیا له ئێكس په‌یام بڵاو ده‌كاته‌وه و تا ئێسته سه‌ردانى عێراقی نه‌كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق، بگاتە وڵاتەکە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، 17ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
عه‌ره‌بیى 21 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ى دوو مانگه مارك ساڤایا وه‌ك نێرده‌ى تره‌مپ دانراوه، كه‌چى تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به كاره‌كانى بكات و ته‌نیا به‌وه وازى هێناوه تویته‌كانى بڵاو بكاته‌وه و و داوا له ده‌سه‌ڵاتى عێراق بكات واز له میلیشیاكان بهێنێ و چه‌كه‌كانیان كۆنتڕۆڵ بكات.
دواتر له‌سه‌ر زارى شرۆڤه‌كارێكى سیاسیى عێراقى عه‌ره‌بیى 21 باسى له‌وه كردووه، "دواى دانانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى په‌رله‌مان ساڤایا ده‌گاته عێراق".