قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ربازى هاوپه‌یمانیى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌عره‌جى دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه تیمى ناتۆ له عێراقدا راوێژكارییه نه‌ك جه‌نگاوه‌ری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م،
قاسم ئه‌عره‌جى له‌گه‌ڵ ئه‌دمیراڵ جۆزیى دراگون سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ربازى هاوپه‌یمانى ناتۆ، به ئاماده‌بوونى كریستۆف هینتزى فه‌رمانده‌ى تیمى ناتۆ له عێراق كۆ بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى راوێژكارێتیى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ى ناتۆ به ئه‌عره‌جى راگه‌یاندووه، ناتۆ ده‌یه‌وێ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێز بكات له میانه‌ى ئاڵوگۆڕیى ئه‌زموون و مه‌شق و راهێنان و پێشكه‌شكردنى راوێژكارى. له به‌رانبه‌ردا ئه‌عره‌جیش دووپاتى كردووه‌ته‌وه كارى ناتۆ له عێراق راوێژكارییه نه‌ك جه‌نگاوه‌ریى.