به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاى عێراقى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئێسته زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆچوونیان له‌سه‌ر كاندیدكردنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گۆڕاوه، ته‌نیا نوورى مالیكى له هه‌ڵوێستى خۆى به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، میداى عێراقى ئاشكرا كردووه، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له ره‌تكردنه‌وه‌ى سوودانى وه‌ك كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و پێداگریى له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى سوودانى و كاندیدكردنى خۆى ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان چه‌ند هۆكارێك هه‌یه وا ده‌كات نه‌رمى له به‌رانبه‌ر سوودانى بنوێنن، یه‌كێك له‌وانه ده‌یانه‌وێ دڵنیاییه‌ك بده‌نه ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی حكوومه‌تى داهاتوو، دووه‌میش پاساو ئه‌وه‌یه عێراق به كێشه‌یه‌كى دارایى قووڵ تێده‌په‌ڕێت و ده‌یانه‌وێ سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ستافێكى دارایى به ئه‌زموون به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێ كه نوورى مالیكى وه‌ك تاكه ئاسته‌نگ ده‌مێنێته‌وه، چونكه سووره له‌سه‌ر كاندیدكردنى خۆى، مه‌به‌ستیشى زیاتر ئه‌وه‌یه سوودانى ئیحراج بكات و بكشێته‌وه ئینجا خۆیشى بكشێته‌وه.
دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان، ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا ده‌بێته‌وه.