به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یاسایه‌كى ئه‌مه‌ریكا كه بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ته به عێراق ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه بۆ ماوه‌ى 180 رۆژ هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق سڕ ده‌كرێن، دواى ته‌واوبوونى ئه‌و ماوه‌یه به مه‌رج ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، یاساى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش به وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت.
بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانیش ده‌بێت راپۆرتێك بدرێته كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا و تێیدا دووپاتى ئه‌وه بكرێته‌وه حكوومه‌تى عێراق هه‌نگاوه‌ى متمانه‌پێكراوه‌ى ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى میلیشیاكانى ئێران، له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنێكى ئاشكرا بۆ چه‌كداماڵینن و دووباره رێكخستنه‌وه‌ى به‌شێكیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى عێراق.