ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان باس له ژنێكى رووسى ده‌كه‌ن به ناوى پۆلینا ئه‌سكه‌نده‌رۆڤنا، گوایه تۆمه‌تباره به‌وه‌ى گه‌نجانى عێراق فریو ده‌دات و ره‌وانه‌ى شه‌ڕى ئۆكراینا و رووسیایان ده‌كات. پێشتریش
میدیا جیهانییه‌كان راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و ژنه بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه كردووه له چه‌ندان وڵاتى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌نجانى بۆ شه‌ڕه‌كه راكێشاوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى وێنه‌ى ئه‌و ژنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوایه تۆمه‌تباره به فریودانى گه‌نجانى عێراق و ره‌وانه‌كردنیان بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له رووسیا دژ به ئۆكرانیا. ئه‌و ژنه وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كان ناوى هاتووه، به پۆلینا ئه‌سكه‌نده‌رۆڤنا ناسراوه و ته‌مه‌نى سه‌رووى چڵ ساڵه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له به‌رپرسى عێراقى نكۆڵى له‌وه ده‌كات، ئه‌و بابه‌ته بوونى هه‌بێت، یانیش بابه‌ته‌كه گه‌وره كراوه، له‌وه‌ى به سه‌دان كه‌س له گه‌نجانى باشوورى عێراق ره‌وانه‌ى شه‌ڕ كراون. كه‌چى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوكرایه‌وه، له دۆسیه‌ى ره‌وانه‌كردنى گه‌نجانى عێراق بۆ شه‌ڕى رووسیا و ئۆكراینا چه‌ند كه‌سێكى بیانى ناویان هاتووه، ئه‌مه‌یش كاتێك بووه كه دادگاییه‌ك له نه‌جه‌ف بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و ژنه پێشتر به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه گه‌نجانى چه‌ند وڵاتێكى تریشى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ رووسیا راكێشاوه.
له مانگى ئه‌یلوولى رابردوو رۆژنامه‌ى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانى راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا باسى له‌و ژنه كردووه، كه گه‌نجانى ئوردنى بۆ رووسیا راكێشاوه، به‌وه فریوى داون، گوایه نزیكه‌ى دوو هه‌زار دۆلارى مانگانه‌یان پێ ده‌درێت، كه‌چى وا نه‌بووه به‌ڵكو له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون و له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان داواى پاره‌ى لێكردوون. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و كات رۆژنامه‌كه پێوه‌ندى به ژنه‌كه‌وه كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه بداته‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى "پرسیاره‌كان پیشه‌یى نین".
رۆژنامه‌ى
میدڵ ئیست ئاى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و ژنه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا هه‌یه، سه‌رۆكى رووسیایش رێگه‌ى به‌وه داوه، به‌كرێگیراوان له كه‌سانى غه‌یره رووس بچنه ریزى سوپاى رووسیاوه.
له هاوینى رابردووه‌وه دۆسیه‌ى ره‌وانه‌كردنى گه‌نجانى عێراق بۆ رووسیا له میدیاى عێراقى باس ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا دۆسیه‌كه چووه‌ته قۆناغێكى تره‌وه، چونكه ره‌وانه‌ى دادگا كراون، كه‌سانێكیش گیراون. ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه كردووه چه‌ندان دۆسیه‌ى له باشوورى عێراق له دادگا كراونه‌ته‌وه و كه‌سانێك هه‌ن له‌و دۆسیه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌گوێره‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیكردن به مرۆڤ. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له 16ى ئه‌م مانگه ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كرده‌وه، دوو كه‌س له باندێكى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق گیراون، چوار كه‌سى تریش داوا كراون، به‌وه تۆمه‌تبارن گه‌نجان ره‌وانه‌ى رووسیا ده‌كه‌ن و فریویان ده‌ده‌ن.