ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ئاشكراى كردووه ئه‌مڕۆ هێزێكى ئه‌مه‌ریكى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له سووریا و نزیك له سنوورى عێراق ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجام داوه و دوو سه‌ركرده‌ى داعشیان گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
عه‌ره‌بیه له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێزێكیان له دوو گوندى سووریا نزیك له سنوورى عێراق دابه‌زاندووه، ئۆپراسیۆنێكى خێرایان ئه‌نجام داوه.
ئامانجى ئۆپراسیۆنه‌كه گرتنى سێ سه‌ركرده داعش بووه، كه دوویان ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان هه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كه ته‌نیا دووانیان گرتووه و ئه‌ویتر له شوێنى ئامانجه‌كه نه‌بووه. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى عه‌ره‌بیه یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ى گیراوه به ئه‌بومازن ده‌ناسرێت.