دوای ئەوەی هەسەدە و دیمەشق لە 10ی ئاداری رابردوو رێككەوتنێكیان بۆ رێكخستنی پێوەندیی هێز و ناوچەكانی ژێر دەستی هەسەدە و حكوومەتی نوێی سووریا ساز كرد، بڕیار بوو خاڵەكانی رێككەوتنەكە، بەتایبەتی یەكخستنەوەی هێزی سەربازی تا كۆتای ئەمساڵ بكرێت، ئێستە كە لە كۆتای ساڵ نزیك دەبینەوە هیچ جێبەجێ نەكراوە و هەردوولا هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن.
چەند كەسێكی بەشدار یان ئاگەدار لە گفتوگۆكانی هەردوولا بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ حكوومەتی سووریا، رایان گەیاند كە بەرپرسانی سووریا و كورد و ئەمەریكییەكان هەموو هەوڵێك دەدەن بەر لە كۆتای ئەمساڵ رێككەوتنەكەیان جێبەجێ بكەن، بەپێی سەرچاوەكان لە رۆژانی رابردوو گفتوگۆكان چڕتر كراون، سەرەڕای زیادبوونی بێئومێدی بەهۆی دواكەوتنی هەیە، تا ئاستێك هەندێك وریایی لە گەیشتن بە رێككەوتن لەوبارەوە دەدەن.
پێنج سەرچاوە ئاماژەیان كرد كە حكوومەتی كاتیی سووریا پێشنیازێكی داوەتە هەسەدە و تیایدا هەسەدە شەڕوانەكانی لە چوارچێوەی سێ فرقەی سەرەكی و چەند لیوایەكی بچووك رێك بخاتەوە كە ژمارەیان 50 هەزارە، ئەوە ئەگەر دەستبەرداری هەندێك زنجیرەی سەركردایەتی دەبێت و دەرگە بە رووی چوونی یەكەكانی سوپای سووریا بۆ ناوچەكانی واڵا دەكات، لەبەرانبەردا روون نییە ئاخۆ پێشنیازەكە سەر دەگرێت یان نا، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنێك بەم خێراییە زەحمەتە.