لە دووشەمەوە باران دەبارێت.. پلەی گەرمای پارێزگاکان بۆ سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:36:19/12/2025 ‌
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەم، دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەی شەموو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان لە ئاستێکی جێگیردا دەمێننەوە.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو لە پارێزگاکان، بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی و دهۆک: 15 پلە
ئەنبار، نەینەوا، دیوانیە و موسەنا: 17 پلە
هەولێر و نەجەف: 18 پلە
کەرکووک، سەڵاحەدین، بابل، کەربەلا، زیقار و بەسرە: 19 پلە
بەغدا، واست و میسان: 20 پلە
دیالە: 21 پلە

دەستەکە ڕوونی کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەم ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەمی داهاتوو، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچەهەور بێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ئەگەری نمەباران هەیە. هەروەها ڕۆژی سێشەم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.


وشە - پۆڵا مەحموود